مه‌م خوێنه‌وه
مه‌مخوێنه‌وه ....
تكاده‌كه‌م مه‌مخوێنه‌وه ....
خوێندنه‌وه‌ی تۆ جگه له ژان هیچی ترم پێ
نابه‌خشێ.
لێره‌وه، له‌م سه‌رزه‌مینه خه‌یاڵیه‌وه
په‌یامێك بۆ ئه‌به‌ده‌یه‌ت .....
ده‌نگێك بۆ كۆتایی هاتن به چیرۆكه بێ
بنه‌ماكان
هاوار ده‌كات .....
من و ئه‌و له كۆتایی ریزبه‌ندێكی بێ بنه‌ماوه
هه‌رچی بڵێین .....
هه‌رچی بكه‌ین .....
ناناسرێینه‌وه ، نابیسترێین ....
خۆ ئێمه به‌ر له هاتنی ئه‌م گێژه‌ڵوكه‌یه‌ش
به‌ر له ده‌ست پێ كردنی شه‌ریش
ته‌نانه‌ت به‌ر له پیرۆز بوونی ده‌سه‌لاَتیش
چیرۆكمان نووسی .....
ده‌قمان كرد به پێوه‌ری سروشت
تێكستمان كرد به هاوار و
ده‌نگمان كرد به بڵێسه‌ی ئاگرو
كه‌س نه‌بوو بمانخوێنێته‌وه
كه‌س نه‌بوو .....
تۆ ......
تۆی خوێنه‌ر ....
تۆی بیسته‌ر .... تۆ ....
تۆیه‌ك كه سروشتی ژیان به نامۆ بوون پێناسه ده‌كه‌ی
تۆیه‌ك كه بڕوات به چاره‌نووس نییه
تۆیه‌ك كه هه‌زاران جار به‌سه‌ر سینگمدا هه‌نگاو ده‌نێی
و
بێ ئه‌وه‌ی بمناسی، نامخوێنیته‌وه
بێ ئه‌وه‌ی سه‌یرم بكه‌ی
فڕێم ده‌ده‌یه زبڵدانه‌وه
ئه‌وی كه كۆتایی به خه‌م ده‌هێنێ ، منم من
من سه‌ره‌تای ژیانێكی ترم
به‌ر له تۆ رێگا ده‌بڕم
ته‌نانه‌ت به‌ر له تۆش
هه‌موو ئه‌م خواردنانه تام ده‌كه‌م
كه گومانی ژه‌هراوی بوونیان لێ ده‌كرێت
تۆ....
تۆی نه‌گبه‌ت ....
تۆی نه‌فام .....
تۆیه‌ك هیچ كات له‌سه‌رخۆشی من نه‌گه‌یشتویت
باوه‌ڕت به ماچی ئێوارانی زه‌وی و خۆر
نه‌بووه
بڕوا ناكه‌م ئه‌م دوو دێڕه‌ش كارت لێ بكه‌ن
مه‌مخوێنه‌وه ....
گوێم لێ مه‌گره ....
تۆ له گه‌مژه بوونی من تێ ناگه‌ی
له هۆكاری نووسینی ئه‌م دێره بێ بنه‌مایانه
ناگه‌ی
مه‌مخوێنه‌وه ....
تكاده‌كه‌م مه‌مخوێنه‌وه ....
خوێندنه‌وه‌ی تۆ جگه له ژان هیچی ترم پێ
نابه‌خشێ.
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر